هه‌فده‌ساڵ پێش ئێستا، كچێكی ده ساڵان خه‌ڵكی لادێیه‌كی كوردستان به هۆی ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی رێگه‌ی خوێندنی لێده‌گرن، ماڵ به‌جێدێڵێت‌و هه‌ڵدێت. له‌و كاته‌دا تاقه قوتابخانه‌یه‌ك ده‌یتوانی كچێكی یاخی خۆ بگرێت، قوتابخانه‌یه‌ك بوو كه له‌لایه‌ن گرووپێكی نه‌یاری حكوومه‌تی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو.
ئه‌و كچه‌ی ئێستاكه 27 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ه. ئه‌و هه‌ر ئێستا له داڵانی مردن‌دا هاوشان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی چاوه‌ڕێی مه‌رگ ده‌كات.
پاش دوو روژ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر رۆژی جیهانی ژن‌دا، هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بیست كه كۆماری ئیسلامی به بۆنه‌ی رۆژی ژنه‌وه دیارییه‌كی به‌خشیوه‌ته زه‌ینه‌ب. دوێنێ له رێگای پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه له كوردستان ئاگادار كراینه‌وه كه ماوه‌ی مانگێكه زه‌ینه‌ب گوازراوه‌ته‌وته بۆ زیندانی ئیتلاعات‌و زه‌مینه‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی بۆ خۆش ده‌كرێت. زیندان بانانی كۆماری ئیسلامی پاش تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی مانگێك به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا هیچ لایه‌كی ئاگادار نه‌كردۆته‌وه، نه پارێزه‌ره‌كه‌و نه بنه‌ماڵه‌كه‌ی. ئه‌و ئێستا ده‌ستی به پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناگات و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیشیان لێ بڕیوه.
ئێمه ئێستا نازانین ئه‌و مردووه یان نا. بۆیه به سه‌رنج به هه‌ڵسووكه‌وتی كۆماری ئیسلامی له رابردوو له‌گه‌ڵ كه‌یس و حاڵه‌تی له‌و شێوه‌دا -خاتوو زهه‌رای كازمی(وێنه‌گر و ریپۆرته‌ری ئێرانی) نموونه‌یه‌كیه‌تی- دۆخی زه‌ینه‌ب گه‌لێك جێگای مه‌ترسیه.
كه‌س ئاگای لێ نیه كه ئاخۆ له ژێر ئه‌شكنجه‌دا زه‌ینه‌ت ماوه یان نا. یان لانیكه‌م ئێستا له چ بارودۆخێكدایه.
ئێمه واژو كه‌رانی ئه‌م نامه‌یه داواده‌كه‌ین:
1- به زووترین كات حوكمی له سێداره‌دانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
2- به زووترین كات رێگه بدرێت زه‌ینه‌ب چاوی به بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێت.
3- لێژنه‌یه‌كی پزشكی سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه بۆ پشكنین‌و زانینی باری ته‌ندرووستی زه‌ینه‌ب ره‌وانه‌ی زیندان بكرێت.
دااوا له‌سه‌رجه‌م ئازادیخوازای جیهان ده‌كه‌ین له‌م قۆناغه‌دا هه‌ستیاره‌دا زه‌ینه‌ب جێ نه‌هێڵن‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕن‌و لێرشه‌وه رێگه بگرن له‌وه‌ی داواتر پاشگه‌ز بینه‌وه كه بۆچی دڕه‌نگ جوولاینه‌وه.
داوا ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م خۆشه‌ویستان ئه‌م په‌تسیۆنه‌ی خواره‌وه ئیمزا بكه‌ن:
http://www.gopetition.com/petitions/save-iran-from-executions.html
ئێمه ده‌توانین گیانی خۆشه‌ویستانمان رزگار بكه‌ین.
No comments:
Post a Comment